شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیدەكاتەوە هێزی بیانی هاتبێتە خاكی عێراقەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیدەكاتەوە، هێزی بیانیی نوێ هاتبێتە ناو خاكی عێراقەوە

تەحسین خەفاجی، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، عێراق پێویستی بە هیچ هێزێكی بیانی نییە و ئێستاش ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان راوێژكردن و راهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیارییە.

وتیشی، “لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و هاوپەیمانان دەست بە كارەكانی دەكات و یەكێك لە كارەكان دانانی خشتەیەكە بۆ كشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق و پێداچوونەوەیە بە پەیوەندییەكان بەگشتی، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق

ئەوەش لەكاتێكدایە كە چەند سەرچاوەیەك باسیان لەوەكرد بوو، ئەمریكا هێزی زیاتری سەربازیی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق جێگركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share