تۆمەتبارێك لە بەسڕە بە 350 مۆری ساختەوە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی گەورەساختەكارێكی بەڵگەنامە لە بەسڕە ‏ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر 350 مۆری ساختەدا گیراوە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەكە، تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ‏لە پارێزگای بەسڕە پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دادوەر و لە بۆسەیەكدا لە كاتی ‏ئەنجامدانی تاوانەكەدا دەستگیركراوە.‏

ئاشكراشیكردووە، 350 مۆری ساختەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و ئەو كەسایەتییانەی ‏پۆستی ئیدارییان هەیە لە ماڵی تۆمەتبارەكەدا دەستی بەسەرداگیراوە، جگە لە دەیان ‏بەڵگەنامەی ساختە لەوانە، “بەڵگەنامەی خانووبەرە، بەڵگەنامەی لەدایكبوون، بەڵگەنامەی ‏مردن، گرێبەستی هاوسەرگیری، چەكی پارە، نووسراوی ئاگاداركردنەوەی دادنووس، ‏بریكارنامەی گشتی و تایبەت، بەڵگەنامەی چوون و دەرچوون لە نەخۆشخانە”.‏

تۆمەتبار ڕەوانەی لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەكان كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی ‏پێویست، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.‏

بابەتی پێشتر

عێراق 110 كۆچبەر لە پۆڵەنداوە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

 چوار نیشانەی دەرەکی کە دەریدەخەن ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share