داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق زیاترە لە 7.5 ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوت و داهاتی مانگی تشرینی دووەمی ‏ڕابردووی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاندووە، داهات زیاترە لە 7.5 ملیار دۆلار.‏

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین ئاماری کۆمپانیای نیشتمانیی ‏بەبازاڕکردنی نەوت “سۆمۆ”، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا ‏گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 192 هەزار و 317 بەرمیل نەوت.‏

بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوتیش لەو مانگەدا حەوت ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار ‏دۆلار بووە.‏

وەزارەتی نەوت دابەشكاریی نەوتی هەناردەكراوەی بەپێی ناوچەكان ئاشكراكردووە، ‏زۆربەی نەوتی عێراق لە ناوەڕاست و باشوورەوە هەناردە دەكرێت، بڕی هەناردەی ‏نەوتی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 95 ملیۆن و 860 هەزار و 149 بەرمیل ‏نەوت بووە لەمانگی ڕابردوودا، هەروەها بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لەڕێگەی ‏بەندەری جیهانی تورکییەوە تەنها دوو ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل نەوت بووە.‏

تێکڕای نرخی فرۆشتنی نەوتیش لەو مانگەدا، بەپێی وەزارەتەكە، بۆ هەر بەرمیلێک ‏‏77.510 دۆلار بووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share