سعودیە: حوسییەكان موشەكێكیان نا بە پایتەختەوە

سعودیە موشەكێكی خستەخوارەوە و دەڵێت، “ڕەوانەی ڕیازی پایتەخت كرابوو.”

ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم، حكومەتی سعودیە ڕایگەیاند، “هێزەكانیان موشەكێكیان لە ئاسمانی ڕیاز خستووەتەخوارەوە، كە حوسییەكان تەقاندبوویان.”

میدیای سعودیە وێنەی موشەكەكەی بڵاوكردەوە و لە زاری كاربەدەستانی حكومەتی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند، “ئامانج لەو موشەكە، پێكانی ڕیازی پایتەخت بووە و حوسییەكان ویستوویانە لەڕێگەی موشەكەكەوە لە ڕیاز بدەن.”

دانیشتووانی ناوچەكە بە میدیاكانی سعودیە و جیهانیان ڕاگەیاندووە، دیمەنی تەقینەوەیەكیان لە ئاسمانی ڕیازدا بینیوە كە دەنگێكی گەورەی هەبووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە و تۆمەتباركردنی حوسییەكان بە هاویشتنی موشەكەكە، حوسییەكانی یەمەن ڕەتیانكردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ هێرشێكیان ئەنجامدابێت.

ماوەی چەند ساڵێكە شەڕ لەنێوان سعودیە و هاوپەیمانەكانی لە لایەك و حوسییەكانی یەمەن بە پشتیوانیی ئێران لە لاكەی ترەوە هەڵگیرساوە، هێزەكانی سعودیە و هاوپەیمانەكانی لەناو یەمەن-دا شەڕ لە دژی حوسییەكان دەكەن و ئەوانیش ناوبەناو موشەك دەنێن بە سعودیەوە.

بابەتی پێشتر

خێزانێك سكاڵایان لە كەڵەشێرێك كرد كەچی خۆیان سزادران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئاتالانتا سەرکەوتنەکانی میلانی ڕاگرت و ئینتەر بەرانبەر ئودینێزی یەکسانبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەكەی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین لە تایوان نیشتەوە. كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەكەی ناسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران…
Total
0
Share