چین قوڵترین چاڵ هەڵدەکەنێت کە تا ئێستا مرۆڤایەتی پێیگەیشتووە

ئەندازیارانی چینی چاڵێکی نوێ و زۆر قوڵیان هەڵکەند، ئەمەش لە چێوەی هەوڵەکانی پەکین بۆ چڕکردنەوەی گەڕان بەدوای ئەو سامانە سروشتییانەی کە بە هەزاران مەتر لە ژێر زەویدا شاراوەن.

ئاژانسی حکومی چینی شینخوای رایگەیاند ، قووڵی ئەو چاڵە نوێیە کە دەکەوێتە ناوچەی سیچوان لە باشووری رۆژئاوای چین، دەگاتە نزیکەی 10 هەزار و 520 مەتر لە ژێر زەویدا.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچەکە شوێنێکی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی غاز و پێشبینی دەکرێت ئەندازیاران یەدەگی غازی سروشتی لەوێ بدۆزنەوە.

ئەم راگەیاندنە تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوە هات کە چین دەستی کرد بە دروستکردنی چاڵێکی قووڵی دیکە، کە بڕیارە نزیکەی 11 هەزار و 100 مەتر قووڵایی زەوی درێژببێتەوە، لە ناوچەی تاریم لە هەرێمی شینجیانگ لە باکووری رۆژئاوای چین.

ئەگەر ئەو دوو چاڵە تەواو بکرێن، دەبنە دوو قووڵترین چاڵی دروستکراوی مرۆڤ لە جیهاندا، بەڵام قووڵترین نابن.

لە ئێستادا ڕووسیا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لەم بوارەدا لە ڕێگەی پرۆژەیەکی زانستی کونکردنەوە کە لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دامەزرا بە قوڵایی 12 هەزار و 262 مەتر و 20 ساڵی خایاند تا لە باکووری رۆژئاوای روسیا تەواو بوو.

بابەتی پێشتر

دایکێک و سێ منداڵ خنکان

بابەتی دواتر

لە دانیمارک قورئان و ئاڵای عێراق سووتێنران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share