(ڤیدیۆ) ئاتالانتا سەرکەوتنەکانی میلانی ڕاگرت و ئینتەر بەرانبەر ئودینێزی یەکسانبوو

ئاتالانتا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر میلان تۆمارکرد و ئینتەر میلان چانسی گرتنەوەی لوتکەی کالچیۆی لەدەستدا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 19ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد.

ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی ئاتالانتای کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی گاسپرینی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئاتالانتا لە خولەکەکانی 26 و 53 و 77 لەلایەن کریستیان ڕۆمێرۆ و جوسێپ ئیلیچیچ و دوڤان زاپاتاوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئینتەرمیلان لە ستادیۆ فریۆلی بووە میوانی ئودینێزی و یاری نێوانیان بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، میلان سێ خاڵ و ئینتەر دوو خاڵیان لەدەستدا، بەڵام ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی یانەکانی کالچیۆ هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو، میلان بە 43 خاڵ لە پلەی یەکەم و ئینتەر بە 41 خاڵ لە پلەی دووەم بەردەوامبوون.

بابەتی پێشتر

سعودیە: حوسییەكان موشەكێكیان نا بە پایتەختەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ سۆسیداد 2-2 ڕیاڵ بیتیس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

داهاتووی مباپی کێشەى گەورەى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانەو نایانەوێت یاریزانەکە بەرەو مەدرید هەنگاو بنێت. وەرزی رابردوو مباپی گرێبەستەکەى…
Total
0
Share