مێسی پاریس سانجێرمانی توشی سەرسوڕمان كرد

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی هەفتەیەك پێش وادەی خۆی گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەكانی پاریس سانجێرمان.

دوای دوورخستنەوەی پۆچتینۆ وەك ڕاهێنەر و دیایكردنی گالیتێ لە جێگەكەیدا، ڕاستەوخۆ مێسی لە ڕاهێنانەكانی پاریسدا بینرا.

.هەرچەندە وادانرابوو مێسی 11ی مانگ بگەڕێتەوە، بەڵام هەفتەیەك پێش وادەی خۆی گەڕابووەوە ڕاهێنانەكان.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، مێسی و ڕامۆس دەیانەوێت تۆڵەی وەرزە خراپەكەی وەرزی رابردوو بكەنەوە و لە سەرەتای ئامادەكارییەكانەوە بەشداریان كردووە تا توانایەكی بەهێزی جەستەییان بۆ بگەڕێتەوە.

هەردوو یاریزانەكە وەرزی ڕابردوو ئاستیان وەك پێویست نەبووە و یانەكەش تەنها ناسناوی خولی فەرەنسای بەدەستهێناوە.

مێسی یانەی پاریسی توشی سەرسورمان كردووە بەو پێیەی ئەوان پێشبینی ئەوەیان نەكردوە كە زوتر بگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ وەزیری دیكەی كابینەكەی جۆنسن دەستیان لەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

بۆریس جۆنسن دەستیلەكاركێشاوەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share