ئەنچلۆتی: شایستەی بردنەوە نەبووین

كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە دەبوو بەرامبەر ئیشبیلیە یەكسانبوونایە.‏

پاش بردنەوەیان لە یانەی ئیشبیلیە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، كارلۆ ئەنچلۆتی ‏ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد.‏

كارلۆ دووپاتیكردەوە كە ڕووبەڕووی یانەیەكی بەهێز بوونەوە و لەژێر فشارێكی زۆردا ‏بوون.‏

دانی بەوەشدا نا كە یەكسانبوون ئەنجامێكی دادپەروەرانە بووە و هیچ یانەیەك شایستەی ‏شكست نەبووە.‏

ستایشی ئاستی بەرزی ڤینیسیۆس جۆنیۆر-یشی كرد كە بەهۆیەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید ‏بردنەوەی بەدەستهێنا.‏

ئەنچلۆتی ئاشكرایكرد، بۆ یارییەكەی ئەتلەتیك بلباو كە ڕۆژی چوارشەممە دەكرێت، ‏هەندێك گۆڕانكاری لە پێكهاتەی یانەكەیدا دەكات.‏

بابەتی پێشتر

هێشتا ڕۆناڵدۆ هیوای لەدەستنەداوە

بابەتی دواتر

مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share