شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە بەدیاریکراوی لە رێکەوتی 28/12/2025 پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەرێژەیەکی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سەرەتاش شەپۆلێکی باراناویە و بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

دەشڵێت، راستەوخۆ دوای ئەو شەپۆلە لەنێوان 1/1/2026 بۆ 5/1/2026 پێشبینی دەکرێت کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووبکاتە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکووری ناوچەکە لەم شەپۆلەدا یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ بۆ سەنتەری بەشێک لە شارەکان چاوەڕوان دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە. دادوەر عومەر…
Total
0
Share