ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی نەخۆشیی ئۆتیزمە

رۆژی 2ی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی نەخۆشی ئۆتیزم لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

نەخۆشیی ئۆتیزم، لە تەمەنێکی کەمدا روودەدات بە بەشێوەیەکی گشتیی لە نێوان تەمەنی یەک بۆ سێ ساڵدایە، هۆکاری سەرەکیش بۆ روودانی له‌ئه‌نجامی تێكچوونی فه‌رمانه‌كانی مێشك و ده‌مارەوە دروستدەبێت.

بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، نەخۆشیی ئۆتیزم کە بە ASD ناودەبرێت، حاڵەتێکی سیستەمی دەروونیی مرۆڤە، کە دەبێتە هۆی نا ئاسایی بوون لە هەڵسوکەوت و رەفتار و گوفتاری نەخۆشەکەدا و کاریگەری لەسەر شێوازی قسەکردن و توانای دەربڕینی کەسی تووشبوو دروستدەکات، بەشێوەیەکی گشتیش کاریگەرییەکانی ئەم نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

بەپێی داتا و زانییارییەکان، لەهەر 36 منداڵێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا یەک منداڵ تووشبووی نەخۆشیی ئۆتیزمە، ژمارەشی لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی 75 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سه‌نته‌رێكی‌ پشكنینی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سلێمانی‌ ده‌كاتەوە

به‌ هه‌وڵی‌ پەرلەمانتارێكی یەكێتی، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی فیدراڵی سه‌نته‌رێكی‌ پشكنینی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سلێمانی‌ ده‌كاتەوە و دەرمان بۆ…
Total
0
Share