هەرێم.. زیاتر لە هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستیی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا 1092 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و پێنج كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە دوێنێ ژمارەی توشبوون دابەزیوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 1092 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 425 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا پێنج كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، دوو كەسیان لە هەولێر و یەك كەس لە سلێمانی و یەك كەسی دیكەش لە دهۆك و كەسێكیش لە گەرمیان بووە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 483 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری ئەنجامبدات. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی دەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە دەکرێت…
زیاتر ببینە

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ئازاردراین و هەڕەشەمان لێکرا

پزیشکانی دەرەوەی وڵات روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوەکردووە، لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوویان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە…
Total
0
Share