شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ ئەگەری کەمێک بەفربارینی لەکاتەکانی شەودا، لە سنووری باشووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەمی هەیە لە دواینیوەڕۆ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لەسەر زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک هەندێک کات بارانبارین بەلێزمە دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لەکاتی بارانباریندا هەندێک کات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە زۆربەی لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین کاریگەری کەم دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کەشتییە بۆن ناخۆشەکە گەیشتە کەناراوەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share