تۆێژینەوەیەكی نوێ زیانەكانی زۆر خەوتن ئاشكرا دەكات

سەرەڕای ئەوەی خەوتن چەندین سوودی گرنگی بۆ جەستە و بەتایبەتی مێشك هەیە، بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوە پەیوەندی نێوان زۆر خەوی و خەمۆكی ئاشكرا دەكرێت.

بەپێی نوێترین توێژینەوە كە لەسەر زۆر خەوی و لە ماڵپەڕی پەیمانگای نەتەوەیی بۆ تەندروستی بڵاوكراوەتەوە ئاماژەبەوەكراوە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا خواست لەسەر زۆر خەوتن و لە جێگا مانەوە زیادی كردووە بۆیە پێویستە رێگا چارەسەرێك بۆ ئەو كەسانە بدۆزرێتەوە كە بەشێوەیەكی گشتی بەراورد بەكەسانی دیكە زیاتر لە نێو جێگا دەمێنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گەنجەكان و ئەو كەسانەی بەهۆی كاركردن یاخود بەفیڕۆدانی كاتەوە شەوانە بێدار دەبن زیاتر رووبەڕووی ئەم بارودۆخە دەبنەوە و لەگەڵیشیدا چەند بیركردنەوەیەكی ئەرێنی تێیاندا سەرهەڵدەدات.

لە بەشێكی دیكەی توێژینەوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی لە رۆژدا زۆر لەنێو جێگاكانیاندا دەمێننەوە، شەوانە درەنگ خەویان لێدەكەوێت و كاتی زیاتریشیان دەوێت بۆ ئەوەی بچنە پڕۆسەی خەوێكی قوڵەوە.

هەروەها، هەر ئەم كەسانە بەهۆی زۆر خەوتن و لەنێو جێگا مانەوەوە رووبەڕووی بارودۆخێكی تەندروستی ناجێگیر و دروستیی هزر دەبنەوە و هۆكارێكی سەرەكیشە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی.

سەرەنجام، ئەو كەسانە بۆ رێككردنەوەی شێوە و كاتی خەوتنیان، پێویستە زیاتر گرنگی بدەن بە هۆشیاركردنەوەی خۆیان و ئاشنابوونیان بە زیانەكان، بۆئەوەی بەشێوەیەكی تەواو خۆیان بگەنە ئەو بڕیارەی ئەو كارە هەڵەیە، كە ئەوەش وایان لێدەكات بەبێ هیچ پاڵنەرێك هەوڵی گۆڕانكاریی بدەن و نەچنەوە سەر شێوازە كۆنەكە و وەرزش كردن و چالاكییەكانی رۆژ و ئاگایی لە شێوازی خوارن هۆكار گەلێكی دیكەن بۆ ئەوەی تەندروستی و شێوازی خەوتنیان رێككتر بكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
Total
0
Share