شێرپەنجەی سییەکان دەبێتە “بکوژی یەکەم”

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هۆشداری لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی سییەکان دەدات و بە بکوژی یەکەم ناوی دەبات.

ئالیکسەندەر میاسنیکۆڤ، پزیشکی نەخۆشی شێرپەنجە ڕایگەیاند، “ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ئێستادا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە بە تایبەت شێرپەنجەی سییەکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شێرپەنجەی سییەکان لە بەرئەوەی لە قۆناغەکانی سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی نییە، لە قۆناغەکانی دواتریشدا نیشانەی چەند نەخۆشییەکی دیکەی هەیە زۆر جار دەستنیشانکردنی دوا دەکەوێت، بۆیە بە بکوژی یەکەم ناسراوە”.

باسی لەوەش کرد، “نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان خۆی لە (کۆکەی بەردەوام، هەناسە توندی، دابەزینی کێش، نەمانی ئارەزووی خواردن، هیلاکی، هەوکردنی سییەکان و بۆری سییەکان) دەبینێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “دیارترین هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، جگەرە کێشانە، تەنانەت گەر خۆت جگەرە کێش نەبیت، بەڵام لە نزیک کەسی جگەرە کێش دابنیشیت ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی سییەکان هەیە، ئەمە جگە لە هۆکاری بۆماوەیی، پیسبوونی هەوا”.
جەختیشیکردەوە، “لە قۆناغەکانی سەرەتایی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان پشکنینی CT دەتوانێت دەستنیشانی بکات.

 

بابەتی پێشتر

شتێکی نامۆ ڕوودەدات.. ملیۆنان هەژماری فەیسبوک لەپڕ ون دەبن

بابەتی دواتر

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share