كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی چێڵسی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە یارییەكە قورس دەبێت بۆیان و دڵنیاشە لەوەی چێڵسی هاتوە بۆ ئەوەی سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

باسیشی لەوە كرد كە كاتێك پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ هاتوە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نەیتوانیوە ڕەتیبكاتەوە.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی:

– یارییەكی قورس دەبێت، پێویستە لە سەرەتاوە ئەوپەڕی توانای خۆمان بەكاربهێنین، ئامانجمان بردنەوەیە.

– من چانسم هەیە كە ڕاهێنەری یانەیەكم لەم جۆرە یارییانەی زۆر كردووە، دڵنیام كە یارییەكە بە ئارامی دەستپێدەكەین.

– هیچ كەسێك ناتوانێت بڵێت ئێمە ناسناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستدەهێنین، ڕكابەرییەكە ئاڵۆزە.

– بنزیمە هێشربەری سەرە ڕمی نوێیە، هاوكاری تیپەكە دەكات و تەنها كاری گۆڵكردن نییە.

– هەموو كەسێك ڕای خۆی هەیە، ئەوان هاتون بۆ مەدرید تا یارییەكە ببەنەوە.

– ئەگەر یانەكە لەگەڵ من دڵخۆش بن ، منیش دڵخۆشم، ئەگەر دڵخۆش نەبن، شانازی دەكەم بەو ماوەیەی لێرە بەسەرم بردووە.

– من دڵخۆشم بەوەی پشت بە كەریم بنزیمە دەبەستم

– ڕیاڵ مەدرید یانەیەكە ناتوانیت ڕەتیبكەیتەوە، ئەگەر پەیوەندیم بۆ بهاتایە لە یانەیەكی ترەوە لەوانەیە لە ئیڤەرتۆن بمایاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share