زڵاتان لە سەرەتای وەرزەوە هۆشداری بە جیرو داوە

هێرشبەری فەرەنسیی یانەی ئەی سی میلان، ئۆلیڤێر جیرو دانی پێدادەنێت، لەسەرەتای وەرزدا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هۆشداری پێداوە و وتوویەتی: من لێرە پادشام.

جیرو لەبارەی یاریکردن لە میلان بە ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی دەڵێت، “کاتێک بۆندم لەگەڵ میلان واژووکرد، بۆندەکەم یەکێکبوو لە بۆندە باشەکان، وەک خۆی پێیوتم و زانیم تەنها یەک پادشا لەم یانەیەدا بوونی هەبوو، بەڕای من کەسایەتییەکی ئاساییە، بەیەکەوە بیرۆکەکان دەگۆڕینەوە و لەبارەی هەموو شتێکەوە قسەدەکەین، پێشموایە زۆر ڕیزی من دەگرێت لەبەرئەوەی منیش چەندین ناسناوی گەورەم بەدەستهێناوە”.

هەروەها دەڵێت، “دەستپێکم لە میلان زۆر بەدڵ بوو، لە پێنج یاریدا چوار گۆڵم تۆمارکرد لە یاریگای خۆماندا، پاشان تووشی کۆرۆنا و چەندین کێشەی ماسوولکەیی پشت و ئەژنۆ بووم، ئەوەش ژیانی ڕۆژانە و ئاسایی یاریزانێکە لەتەمەنی 35 ساڵیدا”.

لە یەکێک لە وەڵامەکانیشیدا ئاماژە بە تۆماس توخێلی ئەڵمانیی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دەکات، دووپاتیدەکاتەوە، یەکێکە لە باشترین ئەو ڕاهێنەرانەی دەبنە پاڵپێوەنەر بۆ یاریزانان.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم مانگانە جگە لە پارەی موچە 100 ملیار دینار زیادەی هەیە

بابەتی دواتر

بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك موشەك بارانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share