توێژینەوەیەک: خواردنەوەی دایت مرۆڤ زیاتر قەڵەو دەکات

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە، رەنگە خواردنەوە گازییە (دایت)ـەکان، فێڵ لە مێشک بکەن و وا لە مرۆڤ بکەن، زیاتر لەو خواردنەوەیە بخۆنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.

توێژەرانی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا ئاشکرایانکردووە، بەکارهێنانی ئەم جۆرە خواردنەوە گازییانە کە کالۆرییان سفرە، ناوچەکانی (برسیبوون)ـی مێشک چالاک دەکات، ئەمەش ئارەزووی خواردنی خۆراکی زیاتر زیاددەکات.

زانایان روونیانکردووەتەوە، خواردنەوەی دایت دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی وەرگرتنی کالۆری، بەجۆرێک، کاتێک تامی شیرینی دەکەیت، مێشک پێشبینی دەکات کالۆریی پێبگات، بەڵام پێی ناگات، ئەمەش وادەکات جەستە بەدوای سەرچاوەی وزەی تردا بگەڕێت بۆ قەرەبووکردنەوەی.

دکتۆرە کاسلین ئالانا پەیج، پسپۆڕی هۆرمۆن و نەخۆشیی شەکرە و یەکێک لە نوسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، کاتێک لەش چاوەڕوانی کالۆری لە تامێکی شیرین دەکات و وەریناگرێت، ئەمە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی درێژخایەن لە ئارەزووی مرۆڤ بۆ خواردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک…
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share