کۆمپانیای تۆیۆتا بەرهەمهێنانی لە سەرجەم لقەکانی راگرت

کۆمپانیای تۆیۆتا کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا، کارەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لە سەرجەم لقەکانی کۆمپانیاکە راگرت، هۆکارەکەشی بۆ کێشە و لەکارکەوتن لە سیستمی بەرهەمهێنانیدا دەگێڕێتەوە.

وتەبێژی گەورەترین کۆمپانیاکە دەڵێت، بەهۆی هەڵەیەک لە سیستمی بەرهەمهێناندا نەیانتوانیوە داواکاریی پێکهاتەکان بکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێناچێت هۆکارەکەی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بێت” و کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکات.

کۆمپانیای تۆیۆتا بەیانی ئەمڕۆ کارەکانی لە 12 لقی لە ژاپۆن راگرت و دوو لق کارەکانیان ماونەتەوە، وتەبێژی کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە تایمی دووەمی کاردا، کارکردن لە هەر 14 لقەکە دەوەستێت.

بەپێی خەمڵاندنی رۆیتەرز، ئەو 14 لقە پێکەوە نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمی جیهانی کۆمپانیاکە پێکدەهێنن، کۆمپانیای تۆیۆتا گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لە رووی فرۆشتنەوە.

کۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی رابردووشدا وەستا کاتێک یەکێک لە دابینکەرەکانی بەهۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنییەوە لەکارکەوت، پچڕانەکە یەک رۆژی خایاند و بووەهۆی لەدەستدانی بەرهەمهێنانی نزیکەی 13 هەزار ئۆتۆمبێل.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆی پرۆژەیەکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share