“جۆ بایدن بە ڕەگەز كوردە”

جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەركردەیەكی حزبەكەی ئەردۆغان دەڵێت، سەرۆكی ئێستای ئەمریكی بەڕەگەز كورد و لە هۆزی بیرۆكیی كوردییە.

ئۆرخان میر ئۆغلۆ، سەركردە لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە لە تویتێكدا دەڵێت، بەمدواییە لە یەكێك لە هاوڕێ كوردەكانیەوە زانیویەتی كە بنەڕەتی جۆ بایدن كوردە و “هەندێك دەڵێن ناوی ڕاستەقینەی بایدن (جیمویا بەهادین ئاغا)یە و، سەر بە خێزانێكی كوردە و لە یەریڤانەوە گەشتی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووە و، سەر بە هۆزی بیرۆكیی كوردییە”.

لە بەرامبەردا، ئەوەی لەبارەی بایدن-ەوە زانراوە ئەوەیە كە لەدایكبووی پێنسلڤانیا-ی ئەمریكایە و، باو و باپیرانی بەڕەگەز ئینگلیزی و ئێرلەندی و فەڕەنسین.

تویتەكە، كە ڕاستی و دروستییەكەی یان پێچەوانەكەی ڕون نییە، لەكاتێكدایە لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكادا ئەو باوەڕە بڵاوبووەتەوە كە بایدن سیاسەتی پشتیوانیی كورد پەیڕەو دەكات و، بەمەش پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن هاوشێوەی سەردەمی دۆسیەی موشەكی (ئێس 400)ی ڕوسی بە سەردەمێكی دژواردا تێدەپەڕێت.

پێشتر سەرۆكی نوێی ئەمریكا چەندین لێدوانی دژ بە سیاسەتەكانی دەرەوەی توركیا، كە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان-ەوە بەڕێوەدەبڕێت داوە، لەكاتێكدا چەندین داواكاری لە ئەمریكاوە بەرزبوونەتەوە بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەنقەرەدا.

س: ڕۆژنامەی زەمان-ی توركی + ڕۆژنامەی Ahval News + ئاڕ تی

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێتە کازمی سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال

بابەتی دواتر

10 خۆراک هۆکاری سەرئێشەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share