(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بەبێ گۆڵ بەرامبەر ئینتەر یەکسانبوو گەیشتە فاینەڵی کۆپا

یوڤانتۆس یاری گەڕانەوەی بە یەکسانبوون بڕی و گەیشتە فاینەڵی کۆپا ئیتاڵیا

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی ڕکابەری ئەنجامدرا و یەکسانبوون خانمە پیرەکەی گەیاندە یاری کۆتایی.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” لە ئالیانز ستادیەم یوڤانتۆس میوانداری ئینتەری کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی یوڤانتۆس لە زۆرینەی ساتەکانی تایمی یەکەم و سەرەتای تایمی دووەم باڵادەستبوون و چەندین هەلی گۆڵکردنیان ڕەخساند، بەڵام کریستیانۆ هاوڕێیانی سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەهەمان شێوە ئینتەرمیلان لە کۆتاییەکانی تایمی دووەمدا کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد و فشاری خستە سەر گۆڵی جیانلویجی بوفۆن، ئەم یانەیەش لە تۆماری گۆڵ سەرکەوتوو نەبوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە (0-0) و پاڵپشت بە یاریی چوون کە (2-1) لەبەرژەوەندی یوڤی کۆتاییهاتبوو، یوڤانتۆس گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا مسۆگەرکرد و ئینتەرمیلان ماڵئاواییکرد.

بڕیارە سبەی شەو لە ستاد جیویس یارییەکی دیکەی یەکلاکەرەوە لە نێوان ئاتالانتا و ناپۆلی ئەنجامبدرێت، کە براوەیان لە یاری کۆتایی ڕوبەڕوی یوڤانتۆس دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە.. لە هێرشێكی داعشدا سەربازێك كوژرا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید 2-0 خیتافی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرەنسا کێشەی بەرگری بۆ دروستبووە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیدیێ دیشامپ لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی 2020 دووچاری ئاستەنگی هونەری دەبێت. کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی…
Total
0
Share