ئاکی: گواردیۆلا هۆشداریی پێداین

ناسان ئاکیی بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی مانچستەر سیتی، هۆشدارییەکی پێپ گواردیۆلا بۆ یاریزانانی مانچستەر سیتی ئاشکرادەکات.

بەرگریکارەکەی هۆڵەندا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گواردیۆلا هۆشداریی بە یاریزانانی مانچستەر سیتی داوە و داوایکردووە کەمتەرخەم نەبن و سێ ناسناوەکەی وەرزی ڕابردوو لەبیربکەن.

ئاکی دەڵێت، “ڕاهێنەر باسی لەوە کرد کە چۆن دەتوانین بەردەوام بین، نایەوێت هیچ یاریزانێک بکەوێت و ئێمەش دەزانین چی دەکەین، باسی لەوەکرد کە هەمووان دەیانەوێت ڕاومان بکەن.”

هەروەها دەڵێت، “ئێستا دۆخەکە لە ئەستۆی ئێمەدایە و ئامادەین، لە چەند ڕۆژی ڕابردووی مەشقەکاندا بەهێزەوە کارمان کردووە و ئەوەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە، لە چەند یاریی داهاتوودا ڕیتم و حەماسەتی خۆمان وەردەگرینەوە، دڵنیاشم لە وەرزی ڕابردوو بەهێزتر دەبین، چونکە هێشتا تینوویەتیمان بۆ بردنەوە و ناسناوەکان نەشکاوە.”

بابەتی پێشتر

میلان بۆندی حەوتەمی یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید "ڕیسک" بە ئاردا گولەرەوە ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێن. لە ئینگلتەرا یاریی…
Total
0
Share