نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

لەبارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت.

كامۆ خدر، شارەزاى بوارى یاسا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێڕای پشوو بەدواداچوون بۆ ئیش و كارەكانی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ مانگی شوبات دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەکە لەهەوڵدایە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم پێش جەژن مووچەی مانگی شوبات (2)ی ساڵی (2025) دابەشبكەن.

ئەوەشیخستەڕوو، وابڕیارە سبەینێ بەرپرسانى بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە مرۆییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بكەن لەپێناو چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هـ.ـێرشکردنە سەر ‌هـ.ـەسـ.ـەدە

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی هێزی سـ.ـ.ـەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا لەدژی کورد…
Total
0
Share