بكوژی پشیلەیەكی كێوی لە كەڵەك سزای دارایی درا

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونیان و دۆزینەوەی بکوژی ‏پشیلەیەکی كێوی لە جۆری (کاراکاڵ) لە ناحیەی کەڵەک، بکوژەکە بە بڕی یەک ملیۆن ‏دینار سزای دارایی دەدرێت.‏

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەك له ‏تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئاگادار كراینەوە لەلایەن ڕێکخراوێکی ژینگەیی، وەك ‏كاری ھەمیشەییمان نوێنەری یاسایی فەرمانگەكەمان به دواداچوونی کرد بۆ كەیسەكە و ‏سەردانی ناحیەی کەڵەكی كرد و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمار كرا لە ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەبات”.‏

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕاوکردنی ئەو جۆرە پشیلەیە و کوشتنیان دەچێتە ‏چێوەی تاوانی ژینگەیی به یاسا ڕێکخراوە و کەسی ڕاوچی یان سەرپێچیکار سزادەدرێت ‏به (حبس) کردن یان سزای پێبژاردن، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان ‏بەدوور بگرن لە کوشتن و ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، بە مەبەستی پاراستنی ‏سیستەمی ھاوسەنگیی ژینگەیی”.‏

ئەم جۆرە پشیلەیە پێیدەگوترێت (کاراکاڵ)، واتا گوێچکە ڕەش، ئاژەڵیکی دڕندەی ‏گۆشتخۆرە، خواردنی سەرەکیی باڵندەیە، ئەویش بەهۆی تواناکەی لە بازداندا، كە دەگاتە ‏پێنج مەتر بەرزی، ئاژەڵێکی دەگمەنە و ناوچەکانی باکووری ناوەڕاستی ئەفریقا ‏ژینگەیانە، لەگەڵ بەشێک لە ناوەڕاستی ئاسیا و ناوچە باکووریەکانی وڵاتی پاکستان و ‏هندستان، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش تەنها لە باشووری کوردستان هەیە، زیاتر گەرمیان ‏و هەڵەبجە ژینگەیان بووە، هەروەها لە چیای سەفینیش بینراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن. بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە…
Total
0
Share