کارەبای دهۆک: بۆماوەی سێ رۆژ کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دهۆک رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی تاقیکردنەوەی تۆڕی کارەبا لە سەنتەری ئەو شارە، بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەبا 24 کاتژمێری دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوری پارێزگای دهۆک و لە یەکەم قۆناغدا، لە سەنتەری شاری دهۆک هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی فشاری تۆڕی کارەبای نیشتمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 01:00ـی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 23/3/2025، تاقیکردنەوەکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 72 کاتژمێر؛ واتە هەتاوەکو رۆژی چوارشەممە 26/3/2025 بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینییە کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجامدەدرێت، ئامانجی دەستنیشانکردنی کێشە و لاوازییەکانی تۆڕی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.

کارەبای دهۆک باسلەوەشدەکات، قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەکە سەرجەم گەڕەکەکانی سەنتەری شاری دهۆک دەگرێتەوە و قۆناغی دووەم و سێیەمیش، لە قائیمقامیەتەکانی دیکەی دهۆک و زاخۆ، لە کاتێکی دیاریکراودا دەستپێدەکات.

سەرەڕای ناڕەزاییەکان، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، پێشتر لە هەولێر و سلێمانییش سێ رۆژ وەک تاقیکاری، کارەبا کرابووە 24 کاتژمێری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: سبەینێ کارەبا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دابیندەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ کارەبا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دابیندەکرێت، تاوەکو مووچەخۆران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
Total
0
Share