تائێستا زانیوتە بۆچی “شوبات” كورتترین مانگی ساڵە؟

ماڵپەڕێكی ئوسترالی بابەتێكی “لهیلین باریش” كە مامۆستایەكی “زانكۆی ریدنج”ە بڵاوكردۆتەوە و بەووردی باس لەوەدەكات بۆچی مانگی شوبات كورتترین مانگی ساڵە، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ڕۆژمێرانەی پێشتر كاری لەسەركراوە و وایكردووە بۆ ڕۆژمێرەكانی ئەمڕۆش پشتی پێبەسترێت.

نووسەر لە بابەتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، مانگی شوبات دیارییكراوە وەكو كورتترین مانگی ساڵ پەیوەندیی بەچۆنیەتی پێوانەیی ساڵ و دابەشكارییەكانەوە هەیە و لای هەمووانیش ئاشكرایە ڕۆژەكانی ساڵ 365 ڕۆژە و كەمترین سوڕانی زەویش بەدەوری مانگدا پێویستی بەكەمتر لە شەش كاتژمێر هەیە.

لە ساڵی 731ی پێش زاینییدا، نوما بومبیلیوس، پادشای دووەمی ڕۆما لە ڕۆژمێرەكەیدا پشتی بە قۆناغەكانی مانگ بەستووە كە 12 سوڕانەوەی مانگیییە لە هەموو ساڵێكدا ڕۆژمێرەكە دابەشكراوە بەسەر 12 مانگدا و دوایین مانگی ساڵ “فێبریوەری” بووە و ڕۆژەكانی 28 ڕۆژ زیاتر نەبووە بۆیە تاوەكو ئەمڕۆ مانگی شوبات 28 ڕۆژە و چوار ساڵ جارێك دەبێتە 29 ڕۆژ.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی وەزیری دارایی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

خاوەندارێتیكردنی 1900 كڵاوەی ئەتۆمی<br> چی لەبارەی ڕێككەوتنی بۆدابێستەوە دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share