گەڵامێو لەکوردەوارییدا یاپراخی گەڵامێوی لێدروستدەکرێت کە تاموچێژێکی تایبەتی هەیە و خواردنی دڵخوازی بەشێکی زۆری هاوڵاتییانە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا.
د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی گەڵامێو دەخاتەڕوو کە ئەمانەن:
– که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌وکردن وه‌ک هه‌وکردنی جومگه‌کان و له‌وزه‌تێن، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا سێ و مادده دژه ئۆکسانه‌کانی دیکە.
– باشترکارکرنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و زیاتر هه‌ڵمژینی پێکهاتەکانی ناو خۆراک و که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی گه‌دده و ریخۆڵه‌کان.
– یارمه‌تیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا دەدات له ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان هه‌یه.
-به‌هێزکردنی ئێسک و ددانه‌کان، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به کالسیۆم.
– کۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش به‌هێزدەکات و یارمه‌تیی خۆپارستن له هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه دەدات.
– رێگری له سه‌وه‌فان و نه‌خۆشییه‌کانی دیکەی جومگه‌کانی له‌ش دەکات، چونکه بڕێکی زۆر مه‌نگه‌نیزی تێدایه.
– که‌مخوێنی چارەسەردەکات و رێگریشی لێدەکات، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن.
– ئه‌گه‌ری تووشبوون به قه‌بزی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی کەمدەکاتەوە.
– دڵ له نه‌خۆشی دەپارێزێت، به هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده‌ی پۆتاسیۆم.
– گرژبوونی ماسولکه‌کان کەمدەکاتەوە، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنیسێوم.
– رۆڵی له پێکهاتنی مادده‌ی کۆلاجیندا هه‌یه که گرنگه له پاراستنی پێست و ده‌موچاو و هێشتنه‌وه‌ی گه‌شی و گه‌نجیی روخسار.
– توانای بینین بەهێزدەکات و چاو دەپارێزێت.