توێژینەوەیەک: منداڵبوونی زۆر ژنان لە تووشبوون بە خڵەفان دەپارێزێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ژنانەی ژمارەیەکی زۆرتر منداڵیان بووە ئەگەری تووشبوونیان بە خڵەفان کەمترە.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا گەیشتوون بەو ئەنجامەی زۆر دەردانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین بە درێژایی تەمەنی ژن، دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکێکی تەندروستتری هەبێت، ئەو ژنانەی زۆرترین دووگیانیان هەبووە، ئەم هۆڕمۆنەیان زیاتر دەرداوە.

توێژەران دەڵێن، ئەو ژنانەی جەستەیان هۆڕمۆنی ئیسترۆجینیان دەرداوە، ماددەیەکی رەنگ رەساسی لە مێشکیاندا زیاتر بووە، کە ئەو ماددەیە بەشێکی سەرەکییە لە کۆئەندامی دەماری و بەرپرسە لە هەستەکانی بینین و بیستن و قسە و بڕیاردان و یادگەی مرۆڤ.

بە وتەی توێژەران، لە بەرامبەر هەر ساڵێکی زیادە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەدا قەبارەی ئەو ماددە رەنگ رەساسییەی مێشک بە رێژەی %1 زیاددەکات، لەگەڵ هەر پرۆسەیەکی دووگیانبوون و منداڵبووندا قەبارەی ئەو ماددەیە بە رێژەی %2 زیاددەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەپڵ بەڵێنێک بە بەکارهێنەرانی دەدات

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ بەڵێندەدات کە هێزەکانی ئەمریکا لە چەند وڵاتێک بکشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share