کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ بارینى نمەباران، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى باکورى هەرێم، هەروەها بوونى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان .

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی یەکشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرماش بە رێژەى (1-2) پلەى سیلیزى بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات”. قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مه‌خمور ده‌كات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەكه‌ى داعش بۆسه‌ر مه‌خمور و ‏ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌سره‌ ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی سه‌ر به‌…
Total
0
Share