لە هەرێمی كوردستان تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ھەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامێنری تۆڕی میدیایی ئێستا تیایدا ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ سێشەممە تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ھەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد و لە ڕۆژی 1/ 7/ 2021 تاقیکردنەوەکان کۆتایی دێت.

وتیشی، “وەک پارێزگای سلێمانی 428 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوە دەکەن”.

هەروەها ،”سوپاسی مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیانی کرد و دەستخۆشی لە فەرمانگەی کارەبا و تەندروستی کرد، کە بەدەم داواکارییەکانیان لە ناوەندەکانی خوێندنەوە چوون”.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرگای ناوەندەکانی خوێندن چەند جارێك داخران و نمرەکانی وەرزی یەکەم بۆ وەرزی دووەمی خوێندکاران هەژمارکران.

هاوكات جگە لە پۆلی 12 کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیان ئەنجامدا، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بۆ پۆلی 9 لابرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی ئاشکراکرد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی…
Total
0
Share