لەم وەرزەدا کریستیانۆ ڕاوی پێنج دەستکەوتی گەورە دەکات

کریستیانۆ لەم وەرزەدا هەوڵی بەدیهێنانی پێنج ئامانج دەدات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەگەڵ هەر یانەیەکدا یاریکردبێت نازناوە بە کۆمەڵ و تاکە کەسییەکانی چنیوەتەوە، لەم وەرزەشدا بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە هەوڵی پێنج دەستکەوتی گەورە دەدات.

کریستیانۆ ماوەی سێ وەرزە بەبڕی 105 ملیۆن یورۆ لە یانەی شاهانەی مەدریدەوە ڕوویکردووەتە یوڤانتۆس، سەرەڕای ئەوەی لە وەرزەکانی ڕابردوو جێدەستی بە ئەنجامەکانەوە دیاربووە، بەڵام لەم وەرزەدا بە چنینەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا دەستیپێکردووە و بە هیوایە بتوانێت پێنج ئامانج بپێکێت:

 

نازناوی سکۆدیتۆ: لەم وەرزەدا و تاوەکو ئێستا یوڤانتۆس بە 33 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیادایە، جیاوازی 10 خاڵی لەگەڵ میلانی یەکەمی کالچیۆ هەیە، لەسەر کریستیانۆیە ڕابەری پێکهاتەی یوڤی بکات بۆ گەڕانەوە و پارێزگاریکردن لە نازناوی ئەم وەرزە.

 

خەڵاتی کابوکانویێری: خەڵاتی گۆڵکاری وەرزە، لە وەرزی 2018/2019 فابیۆ کوالیارێلا بەدەستیهێنا، وەرزی ڕابردووش چیرۆ ئیمۆبێلی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و کریستیانۆ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

لەم وەرزەدا “دۆن” 15 گۆڵی تۆمارکردووە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گۆڵکاراندایە، لەلایەن زڵاتانەوە ململانێ دەکرێت.

 

لیستی 100ی کالچیۆ: تاوەکو ئێستا کریستیانۆ 68 گۆڵی لە 78 یاریدا بۆ بیانکۆنێری تۆمارکردووە، ئەگەر لەسەر هەمان ڕیتمی یاریکردن تاوەکو کۆتایی وەرز بەردەوامبێت دەتوانێت ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی بەلایەنی کەمەوە 100 گۆڵ و زیاتریان لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکردووە.

 

پاڵەوانی ئەوروپا: دوای نازناوەکانی 1985 و 1996 یوڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەناڵێنێت، سێجار بەرانبەر میلان، بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید گەیشتووەتە یاری کۆتایی و شکستیهێناوە.

کڕینی کریستیانۆ ئەزموونێک بوو بۆ یوڤی بەوپێیەی یاریزانەکە پێنج جار لەگەڵ یونایتد و ڕیاڵ جامەکەی بەرزکردووەتەوە و گۆڵکاری مێژوویی خولەکەیە، لە دوو وەرزی ڕابردوو بەهۆی خۆگونجاندنەوە دەرفەتێکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام لەم وەرزەدا کاتی هاتووە یوڤی بەرەو نازناوە ئەوروپیەکە ببات.

 

تۆپی ئاڵتونی: لەو کاتەوە پەیوەندی بە یوڤییەوە کردووە، لوکا مۆدریچی کرواتی و لیۆ مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییان بەدەستهێناوە “باڵۆندۆر”.

لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوە ئەوروپیەکان، یاخود گەیشتنی بە قۆناغە پێشکەوتووەکان ئەگەرێکی بەهێزە شەشەم باڵۆندۆر بخاتە خەزێنەی نازناوەکانیەوە و لەگەڵ لیۆ مێسی ڕکابەری هاوتا ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مانزۆکیچ: میلان لە ئاستی خەونەکانمدایە و لەگەڵ زڵاتان خۆم دەگونجێنم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن له‌ ڕووسیا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوو

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ…
Total
0
Share