(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان پێنج گۆڵی لە ئوکسێر کرد

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر بە ئوکسێر تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (15)ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای “پارک دی فرانس” میوانداریی یانەی ئوکسێری کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی کریستۆف گالیتیێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 11، 51، 57، 81، 84 لەلایەن کیلیان مباپێ، کارلۆس سۆلێر، ئەشرەف حەکیمی، ڕیناتۆ سانچێز، هوگۆ ئیکیتیکی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 جێگیربوو، یانەی ئوکسێر بە 13 خاڵەوە چووە پلەی 15.

بابەتی پێشتر

لە ئیستانبوڵ تەقینەوەیەك روویدا

بابەتی دواتر

سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share