نێیمار لەڕووی تەکنیکییەوە پێنج یاریزان لەخۆی بە باشتر دەزانێت

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سان جێرمان، نێیمار داسلیڤا پێیوایە چەند یاریزانێکی بواری تۆپی پێ لەڕووی هونەرییەوە لەخۆی باشتر دەرکەوتوون.

لەچاوپێکەوتنێکدا ئەستێرەکەی سیلیساو بە “Oh My Goal”ی ڕاگەیاندووە، “پێموایە خودی خۆم یەکێکم لەباشترین یاریزانە تەکنیکییەکانی بواری تۆپی پێ، بەڵام بێگومان دەڵێم مێسی باشترینە، لەبەرئەوەی ئەو ژمارە یەکە، مەزنترینی مێژووە و هەمووان حەزدەکەن لەگەڵیدا یاریبکەن”.

هەروەها دەڵێت، “چوار یاریزانی دیکەش لەڕووی تەکنیکییەوە لەمن باشترن، ئیدین هازارد، کیڤن دی برۆین، مارکۆ ڤیراتی، هەروەها یاریزانێکی دیکەش هەیە لەمن باشترە ئەویش تیاگۆ ئالکانتارایە”.

نێیمار لە هەڵبژاردەکانیدا ناوی کیلیان مباپێ، کەریم بنزیمە، ئێرلینگ هالاند و یاریزانانی دیکە ناهێنێت، بەڵکو دووپاتیدەکاتەوە، تەنها ئەو پێنج یاریزانە لەڕووی هونەرییەوە دەتوانن ڕکابەری بکەن.

بابەتی پێشتر

داعش هەڕەشەی تەقاندنەوەی مزگەوتی شیعەکان دەکات لە عێراقەوە تا ئەفغانستان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیستەر سیتی لە حەوت خولەکی کۆتاییدا یونایتدی ڕۆناڵدۆی کوتا بەزەویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share