یوسف سمیل بۆ پارتی: ئەگەر هێزمان هەبووایە لێمان دەدان

یوسف سمیل، ئەندامی سەركردایەتیی حەرەكەی ئاشووری دەڵیت، “لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دانیشتین و پێیان وتین كە دەبێت راگەیاندنەكانتان لە دەرەوەی وڵات رابگرن، چونكە زۆر ئازاربەخشن، منیش وتم زۆر ئاسانە ئێمە راگەیاندنەکانمان رادەگرین، بەڵام ئێوە گوندەكەی من بگەڕێنەوە بۆ خاوەنەكانیان و ئەو كات بێدەنگ دەبم و كە من بێدەنگ بووم راگەیاندنەكانیشمان لە دەرەوەی وڵات بێدەنگ دەبن”.

باسی لەوەشكرد، قۆناغێك پێمان وتن ئێوە ئازارمان دەدەن و خۆشەویستی دراوسێیەتی لە نێوانمان نەماوە ،وەڵا ئەگەر هێزمان هەبووایە لێمان دەدان و تاكە هێز كە هەمانە راگەیاندن و ئەو گەنجانەن كە لە دەرەوەی وڵات هاتوون و بتوانن دەنگمان بگەیەنە لای خۆیان “.

وتیشی، “خەڵكینە میللەتمان زوڵم لێكراوە و خەڵكینە ئەم دیموكراتییە وانییە جێدەستیان دیارە لە هەڵبژاردن هەموو ساڵێك ناكۆكییەكی بەهێز هەیە و میللەتمان دەفرۆشن و چەند كەسێك هەن پارەپەرستن 5 بۆ 10كەسن و ئەوانیان كردووەتە زۆرنا لێدەر و نامەوێت ناویان بێنم، چونكە شایستە نین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ڕێكخستنەوەی داهات و چاكسازییەكان هۆكاربوون بۆ لابردنی لێبڕین

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە، هەنگاوەكانی چاكسازیی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەتایبەت ڕێكخستنەوە و كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان،…
Total
0
Share