سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركوكە

ئەبو فەدک، سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە كەركوك.

دوای گەیشتنی بە شارەكە، دەستەی حەشدی شەعبی كەمێك لەمەوبەر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “عەبدلعەزیز محەمەداوی (ئەبو فەدك) سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی، سەردانێكی ئەمنی بۆ كەركوك دەستپێكردووە و كەمێك لەمەوپێش گەیشتووەتە شارەكە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی دەستەی حەشدی شەعبی، “ئامانجی سەردانەکە بەسەركردنەوەی یەکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی كەركوكە، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی ئەو هێزانە و ئامادەییان لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتییاندا.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دوای گەیشتنی ئەبو فەدك بە كەركوك، “لەلایەن فەرماندەكانی حەشد و ژمارەیەك لە كەسایەتی و سەرۆک هۆزەکانی پارێزگاكەوە پێشوازی لێكراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە، پرسی دادگاییكردنی “تیرۆریستان” تاووتوێكرا. لە…
Total
0
Share