خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەکاتى تەواوبوونى ئەو بڕەى کە وەک پێشەکى لە پێوەرەی کارەباکەیاندایە دەتوانن لە بنکەى فرۆشتنى کارتى باڵانسى کارەبا لە بازاڕى کوردۆ لە شەقامى مەولەوى بەرامبەر فەلافلى بنار کارت بکڕن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگادارى خاوەن دوکانەکانى ناو بازاڕى شارى سلێمانى دەکەینەوە کە سیستمى پریپەیدى کارەباى دوکانەکانیان کەوتووەتەکار، لە رێگەى ئامێرى (CIU) کە هەموو دوکانەکان وەریانگرتووە زانیارى لەسەر کارەباکانیان وەربگرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتى تەواوبوونى ئەو بڕەى کە وەک پێشەکى لە پێوەرەکەدایە دەتوانن لە بنکەى فرۆشتنى کارتى باڵانسى کارەبا لە بازاڕى کوردۆ لە شەقامى مەولەوى بەرامبەر فەلافلى بنار کارت بکڕن”.

زۆنى یەکەمى ناو بازاڕى سلێمانى کارەباکانیان بووە بە پریپەید، کە لە فولکەى مامەڕیشە دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەى دەستەکە و پاشان شەقامى قەنات تا نەخۆشخانەى عەلى کەمال، پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەى مامەڕیشە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک و سێنتکۆم ئەنجامدا

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست. جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی،…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
Total
0
Share