هەوکردنی چاو تەنگی بە وڵاتانی ئاسیا هەڵچنیووە

پەتای هەوکردنی چاو بەشێوەیەکی نائاسایی لە وڵاتانی ئاسیا بڵاوبووەتەوە و  هەزاران کەس لە ڤێتنام و هیندستان و پاکستان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

چەند مانگێکە بەهۆی شەپۆلی گەرمای هاوین و بارانبارینی بەخوڕ لە چەند ناوچەیەک، رێژەی تووشبوون بە پەتای هەوکردنی چاو کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لە چەند وڵاتێکی ئاسایا لە بەرزبوونەوەدایە، هاوکات زۆرێک لەو وڵاتانە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ رێگریکردن لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەو نەخۆشییە.

لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئەیلولدا لە ویلایەتی پەنجاب لە باکووری ڕۆژئاوای هیندستان، 13 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە، هەروەها لە کۆتایی ئەو مانگەشدا زیاتر لە 86 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە شارەکەدا تۆمارکراوە.

لە پاکستان ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون گەیشتووەتە نزیکەی 400 هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتدا، لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی ڤێتنام دەڵێن لە مانگی یەک تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ زیاتر لە 63 هەزار حاڵەتی هەوکردنی چاویان تۆمارکردووە، کە بەراورد بە ساڵی پار 15٪ زیادیکردووە

ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی چاو دەبن، چاوێک یان هەردوو چاویان تووشی نەخۆشییەکە دەبێت، نیشانەکانیشی بریتین لە سووربوونەوە، ئازاری چاو، ئاوسانی پێڵوی چاو، کەمبوونەوەی توانای بینین، هەستیاری بە ڕووناکی و دەردانی ئاو.

بێجگە لە پاکژکردنەوەی دەستەکان و رووکاری چاو، هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییە نییە، واتە نەخۆشەکان دەبێت دوو هەفتە یان زیاتر چاوەڕێ بکەن تا سیستەمی بەرگری لەشیان بەرەنگاری ڤایرۆسەکە دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پزیشکێک کێشەیەکی گەورەی منداڵان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share