دوو ڕۆژە مردن بە کۆرۆنا لە چین تۆماردەکرێت سەرباری دەیان هەزار تووشبوونی ڕۆژانە

دەسەڵاتی تەندروستیی چین ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بۆ 10 کەس بەرزبووەتەوە لە شەنگەهایی کەرەنتینکراو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی تووشبووان لەسەرەتای داخستنی شارەکەوە گەیشتووەتە سەدان هەزار کەس.

دەسەڵاتی تەندروستیی شاری شەنگەهای دوێنێ دووشەممە بۆ یەکەمجار گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەمجارەی ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە حەوت کەسی دیکە لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەکە بۆ 10 گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە.

لەگەڵئەوەی پەکین جەختدەکاتەوە لە ڕێکاری توند لە شەنگەهای، لە داخستنی تەواوەتی شارەکە، کەرەنتینکردنی دەیان هەزار کەس و ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام بەڵام شەپۆلی ئەمجارەی کۆرۆنا خراپترین شەپۆلە لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە.

ئەمە لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتان گومانیان لەو ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانە هەیە لە وڵاتێکی خاوەن دانیشتووان زۆری وەک چیندا.

بەرپرسی تەندروستیی شەنگەهای ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کەمتر لە 60%ی دانیشتووانی شارەکە کە تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە ڤاکسین کراون و کەمتر 40%ی کۆی خەڵکی شارەکەش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

لیژنەی تەندروستیی شارەوانیی شەنگەهای ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 22 هەزار تووشبوو تۆمارکراون، لە مانگی ئازارەوە 25 هەزار کەس لە دانیشتووانی شەنگەهای کەرەنتینکراون، تێکڕای تووشبوونی ڕۆژانەش بە ڤایرۆسەکە لەو شارەدا دەگاتە 25 هەزار کەس، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا تۆماربکرێت لەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

کۆرۆنا چین دەخاتە بەردەم مەترسیی داخستنی تەواوەتی.. دڵی دارایی چینی پەکخستووە

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی پەکین ڕایانگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە ماوەی هەفتەیەکە لەدوای شەنگەهایەوە لە…
Total
0
Share