سەرۆکی میسر سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکی هەرێمی راگەیاند

سەرۆکی میسر لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی رایگەیاند، “سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هەرێمی لەسەر بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین”.

ئەمڕۆ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی کرد، تێیدا پێشهاتەکانی سنووری وڵاتەکەی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی میسر جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی میوانداریی کۆبوونەوەی لوتکەی هەرێمی نێودەوڵەتی دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پرسی فەڵەستین و ئیسڕائیل.

لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی میسر بۆ هەر هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ڕاستەقینە راگەیەندرا، کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی پارێزراوبن و فریاگوزارییە سەرەتاییەکانیان پێ بگات.

بابەتی پێشتر

میلیتاو هەمووانی توشی شۆک کردووە

بابەتی دواتر

پێشکەشکردنی داواکاریی قەرز لە سندوقی نیشتەجێکردن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share