تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیمونەوە هۆشداریدەدات

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیمونەوە هۆشداریدەدات و پێشبینیدەكات گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە ڕوو لەهەڵكشان بكات.

كاسرین سمولوود بەرپرسی بەشی فریاگوزاریی خێرای ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەردەوام ژمارەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا ڕِووی لە زیادبوون كردووە و پێشبینیدەكرێت گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە ڕوو لە هەڵكشان بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە ئامانجەكانی ڕێكخراوەكە بەرگرتنە لە زیاتر گواستنەوەی ژمارەی تووشبووان بە ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەپێی دوایین داتاكانی تەندروستی لە وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون ڕووی لە زیادبوون كردووە.

ئاشكرایكرد، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی تووشبووان زیادیكردووە و مەترسیش هەیە گیانلەدەستدان بە ئاوڵەی مەیمون ڕوو لە هەڵكشان بكات.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا سزای بەسەر 32 هاوڵاتیی نیوزلەندا-دا سەپاند

بابەتی دواتر

عامری و حەكیم داوای دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە سەدر دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان دەگاتە ئۆكرانیا

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە…
Total
0
Share