بەرەنگارى شێرپەنجە دەبێتەوە.. ئاگادارى کەمى کالسیۆم بن

لە سەرجەم قۆناغەکانى تەمەندا، خواردنى بڕێکى زۆر لە کالسیۆم چەندین سوودى جۆراوجۆرى هەیە، توێژینەوەیەکى نوێش کە لە گۆڤارى “Jama Network Open” بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، خواردنى کالسیۆم کە رۆژانە کەمتر نەبێت لە 1700 میلیگرام مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە ریخۆڵە بە رێژەى 25% کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەى نوێى دیکە وەک ئەوەى رۆژنامەى “تەلەگراف” بڵاویکردووەتەوە ئاماژەدەدەن بەوەى، هەر کەسێک 300 میلیگرام زیادە (2000 میلیگرام) کالسیۆم بخوات رۆژانە، واتە زیاتر لەو بڕەى لەلایەن دەستەى خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەکانى بەریتانیاوە رێنوێنى کراوە، کە بریتییە لە کوپێکى گەورە شیر، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەى ریخۆڵە کەمتر دەبێت بە رێژەى 17%.

پەیڕەوکردنى سیستمێکى خۆراکیی کە بەرهەمەکانى شیر و سەوزەى کەم بێت دەبێتەهۆى کەمى کالیسیۆم، چونکە سەوزە گەڵادارەکان بە سەرچاوەیەکى سەرەکیی کالسیۆم دادەنرێت. لەگەڵ ئەوەى کەمبوونەکەى لە ژنانى گەورە ساڵدا مەترسیی ئێسکە نەرمەیان تیادا دروستدەکات، ژنانى کەم تەمەنیش ئەبێت ئاگادارن لەبارەى مەترسیی کەمى کالسیۆم.

نیشانەکانى کەمى کالسیۆم ئاستەمە ئاشکرابکرێت، بەتایبەتیش بەهۆى لێکچوونیەوە لەگەڵ نەخۆشییە ئاساییەکان یان وەک هەوکردنى جومگەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیشانەى هۆشدارى ئاماژەن بۆ کەمبوونى کالسیۆم، وەک ئازارى ئێسک، ئازارى ماسولکەکان، گرژبوونى ماسولکە، دابەزینى فشارى خوێن و دڵتەنگى.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share