توێژینەوەیەكی نوێ.. خەوی باش لە زەهایمەر دوورتدەخاتەوە

كەمخەوی دەبێتەهۆی زۆرێك لە كێشە تەندروستییەكان، توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی پەیوەندیی نێوان تێكچوونی خەو و نەخۆشی زەهایمەر دەردەخات و دەڵێت، ئەو كەسانەی باش ناخەون زیاتر لە كەسانی دیكە لە بەردەم ئەگەری ئەو نەخۆشییەدان.

توێژینەوە نوێیەكە بوونی پەیوەندی لەنێوان نەخۆشیی زەهایمەر و خەوتنی كەمتر لە حەوت كاتژمێری رۆژانەی ئاشكراكردووە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری زانستی (براین كۆمیونیكەیشن) بڵاوكراوەتەوە و لەلایەن تیمی توێژینەوەی دامەزراوەی باسكال ماراگال و سەنتەری توێژینەوەكانی مێشك لە ئیسپانیا بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی بریستۆل و سندوقی نۆرس بریستۆڵ ئێن ئێچ ئێس بۆ چاودێریی تەندروستی ئامادەكراوە.

توێژینەوەكە دەڵێت، كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی خەوتن مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر زیاددەكات، ئەنجامی توێژینەوەكە گرنگیی زۆری دەبێت لە گەیشتنە چارەسەر لە ئایندەدا بۆ نەخۆشییەكە، بەتایبەت لە قۆناغەكانی بەر لە دەركەوتنی نیشانەكانی.

توێژینەوەكە زانیارییەكانی هەزار و 168 كەسی تاوتوێكردووە كە تەمەنیان لە 50 ساڵ زیاتر بووە.

لیز كورلتارد توێژەر و تایبەتمەند لە بواری پزیشكی مێشك و نەخۆشیی بیرچوونەوە لە زانكۆ بریستۆل دەڵێت، “خەوتن بە هەلێكی بێوێنە دادەنرێت بۆ خۆپاراستن لە زەهایمەر و، پاراستنی تەندروستیی مێشك”.

چۆن دەتوانیت شەوان باشترین خەو بكەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share