لە گەرمیان دوو حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکران

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان لە تۆمارکردنی دوو حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا لە سنووری ناوچەکە و دەڵێت، “حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشی جێبەجێ بکەن، لەوانە، راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان و خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

هاوکات، داواش دەکات لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدادەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share