بانگەوازێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە

بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال ئیدارەی گەرمیان داوای ناردنی بیرۆکە لە چەند لایەنێک دەکات.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ دروستکردنی پرۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال، ئیدارەی گەرمیان پێویستی بە بیرۆکە و پێشنیارە، وەک سیومبوڵێک گوزارشت بێت لە پرسی ئەنفال”.

دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە داوا لەسەرجەم دیزاینەر و هونەرمەندان و ئەندازیاران و شارەزایان و خوازیاران دەکەین هەر کەسێک لەو بارەوە بیرۆکە یاخود دیزاینێکی هەیە، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 25ی ئەم مانگە بیهێنێت بۆ ئیدارەی گەرمیان/بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانان و بەدواداچوون، یاخود بینێرێت بۆ  [email protected]یان تیلیگرام یان واتساپی 07741543135”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێك کە پێشتر سزادراوە ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیشتر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share