راگەیەندراوێكی بەپەلە لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە چوار كەسی لە خانەوادەكەی كوشتووە.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای ئەوەی لە رووداوێكی تەقەكردن ئاگاداركراینەوە لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەكانمانەوە بۆمان دەركەوت تۆمەتبار كە پیشەی پزیشكە، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بە چەكی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بەكوشتنی هاوسەری و خەزوور و خەسوو و خوشكی هاوسەری.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەزانیی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی بومەلەرزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکراکرد

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند و بەهێزترینیان گوڕەکەی 4.7 پلە…
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
Total
0
Share