بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: تا دۆزینەوەی تـ.ـەرمی باوان یوسف لە مەیدانەکەدا دەمێنینەوە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامێکی دیار بەدەست نەهاتووە، بەڵام تا دۆزینەوەی تـ.ـەرمی باوان یوسف لە مەیدانەکەدا دەمێنینەوە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بۆ پێنجەم ڕۆژی لەسەریەک لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تـ.ـەرمی باوان یوسف بەردەوامین، ئەمڕۆ تیمەکانمان پشکنینێکی ورد و هەمەلایەنەیان بۆ لێوارەکانی ڕووبارەکە و قووڵایی ئاوەکە ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو تواناکانمان خستووەتە گەڕ، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامێکی دیار بەدەست نەهاتووە، بەڵام ئێمە کۆڵ نادەین، تا دۆزینەوەی تـ.ـەرمی باوان، تیمەکانمان لە مەیدانەکەدا دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات…
Total
0
Share