لە هەولێر سکاڵای یاسایی لە سەر رێباز حەملان تۆمارکرا.
دڵشاد محەمەد، مامۆستای زانکۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، “ئەمڕۆ سکاڵای یاساییم لەسەر رێباز حەملان تۆمارکرد لەسەر ئەوەی ئەو دەڵێت لەپێناوی میللەتی کورددا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، لەکاتێکدا کە وەزیری داریی بوو پارەی سپیدەکردەوە لەڕێگەی چەند کەسێکەوە کە خۆی رایدەسپاردن چەکەکان بکڕنەوە و بازرگانی بکەن کە ئەوە خیانەتی نیشتمانییە”.
دەشڵێت، “پێویستە رێباز حەملان و زۆرینەی وەزیر و دەستڕۆیشتووەکان دەستگیربکرێن لەکاتێکدا دۆخی هاوڵاتییانی هەرێم بەمجۆرە خراپە و هەموو رۆژێک بارگرانییان بۆ دروستدەکرێت بەرپرسانیش لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدان و سەرقاڵی بازرگانیکردنن”.
باسی لەوەشکرد، “ئەوەی رێباز حەملان دەیکات هونەری فێڵکردنە و دەیەوێت لە داهاتوودا پۆستی دیکە وەربگرێت و فێڵ لە سەرکردایەتیی کوردیش دەکات”.