پرۆژەى دەروازەى شارى هەڵەبجە تەواوکرا

پرۆژەى دەروازەى هەڵەبجە تەواوکرا و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، تێچووى دروستکردنەکەى دیارى سەرۆک وەزیرانى عێراقە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، دواى ئەوەى ساڵى رابردوو داوامان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد سەردانى هەڵەبجە بکات یان دیارییەک بداتە شارەکە، ئەوەبوو بڕیاریدا دیارییەک پێشکەشى شارەکە بکات.

وتیشى، “پرۆژەى دەروازەى شار کرایە دیارى محەمەد شیاع سودانى و بۆ ئەو مەبەستە بڕى 1.5 ملیار دینارى بۆ تەرخانکرد و دواتریش تەرخانکراوەکەى بۆ دوو ملیار زیادکرد”.

چرۆ حەمەشەریف باسى لەوەشکرد، پرۆژەکە کە لە ساڵى رابردووەوە کارى تیادەکرێت و ماوەى یاسایى تەواوبوونەکەى دوو مانگى ماوە، لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە بەر لە وادەى خۆى تەواوکراوە و لەئێستادا سەرجەم هێڵ و شەقامەکانى بەڕووى هاتوچۆکاراندا کراوەتەوە.

پرۆژەکە فراوانكردنی شەقام و زیادكردنی تا نزیك ناحیەی سیروان و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی رێگاوبان لەخۆدەگرێت، جگە لەوەى سیمایەکى جوان بە دەروازەى شارەکە دەبەخشێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
زیاتر ببینە

تاهیر عەبدوڵڵا: لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ گەشتی ئاسمانی كاریپێدەكرێت

لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن لەڕێی ‏فڕۆكەخانەكانەوە كاریپێدەكرێت، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت، پێشتر ‏ئاگاداركردنەوەیان…
Total
0
Share