پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای ئەمشەو راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو تا سبەینێ لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوە بارانێكی كورتخایەن هەیە.

سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لە 12 کاتژمێری رابردوودا کەشناسی ئاشکرایکرد، دهۆك 16.5 ملم، زاخۆ 28 ملم، پیرمام 33.5 ملم، شەقلاوە 16.7 ملم، ئاكرێ 6 ملم، ئامێدی 5.8 ملم، بامەڕنی 4.4 ملم، سۆران 8.2 ملم، حاجی ئۆمەران 3.8 ملم و هەڵشۆ 0.6 ملم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوەكەی سنووری ئیتاڵیا مایەی راچڵەكینی گەورەیە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، رووداوی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە…
زیاتر ببینە

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.. کەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی هەولێر دوو خوێندكار بریندار دەكات

كەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر برینداربوونی دوو خوێندكاری لێدەكەوێتەوە. پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share