لە كۆنگرێسەوە داوای لەكارلادانی بایدن دەكرێت

تایڵۆر گرین، ئەندامی كۆماریخوازانی ئەمریكا لە كۆنگرێس، داوادەكات جۆ بایدن لە پۆستی سەرۆكایەتی لابدرێت.

گرین، بایدن و خانەوادەكەی بە ئەنجامدانی “تاوانی گەندەڵی” تۆمەتباردەكات و لە تویتێكدا دەڵێت، “داوایەكم پێشكەشكرد بۆ لەكارلادانی سەرۆك جۆ بایدن، با بزانین چی ڕودەدات و ئەنجامەكەی چی دەبێت.”

ئەو ئەندامەی كۆنگرێس نووسیویەتی، “بایدن بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی شیاونییە و مێژوویەكی دوورودرێژ و نیگەرانكەری هەیە لە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات ئەوكاتەی جێگری سەرۆك ئۆباما بوو.”

تایڵۆر گرین بە هێرشێكی توند بۆسەر ئیدارەكەی بایدن كۆتایی بە تویتەكەی هێناوە و ڕایگەیاندووە، “ڕێوڕەسمی كردنی بایدن بە سەرۆك، وەك دەستگرتنی وڵاتێكی سەربازیی خاوەن یەك حزب بوو بەسەر 30 هەزار سەربازدا.”

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

بابەتی دواتر

ئەنجامدەرانی تەقینەوەكان لە گوڵاڵە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share