ئامێدی.. بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی تورکیا سێ هاوڵاتی برینداركردووە

بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن توركیاوە- ئەرشیڤ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، فڕۆكەكانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی چەمانکێ لە شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.

ئەلند ئەمیر، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕاگەیاند، “کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی پەکەکەیان بۆردومانکردووە لە نزیک گوندی گرێ لە سنووری ناحیەی چەمانکێ-ی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیلی ناوچەکە برینداربوون.

برینداربوونی ئەو هاوڵاتییانە لەکاتێکدا بووە لەناو ماڵەکەیاندابوون، بەڵام بەهۆی نزیکیی شوێنی بۆردومانەکەوە برینداربوون و زیان بە خانووەکەیان گەیشتووە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکانەوە، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ وتی، “تەندروستیی دوو لە بریندارەکان باشە و لە نەخۆشخانەی چەمانکێ چارەسەرییان بۆکراوە، بەڵام یەکێکی تریان بەهۆی سەختیی برینەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆک.”

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی ئەو گەنجەی لە سیتەک بە گازی زۆپا گیانیلەدەستدا ڕونکردنەوە لەسەر ڕوداوەکە بڵاودەکەنەوە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان لە نەخۆشخانە حكومیەكان قەدەغەكردبێت و راشیدەگەیەنێت، “كڕینی پێداویستیی نەشتەرگەری لەلایەن نەخۆش…
Total
0
Share